401 نه‌خۆشی تووشبوو به ویرووسی ئه‌یدز له ئوستانی كوردستان
ئاژانسی خه‌به‌ری موكریان :
به پێی دوایین ئاماره‌كانی زانكۆی علووم پزیشكیی كوردستان ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تووشی HIV ی ئه‌رێنی بوون له ته‌واوی ئوستاندا گه‌یشتۆته 401 كه‌س.به پێی هه‌واڵی ئاژانسی خه‌به‌ریی موكریان، جێگری بێهداشتیی زانكۆی علووم پزیشكیی كوردستان، وێڕای راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه وتی: له‌م ژماره‌یه 57 كه‌س گه‌یشتوونه‌ته قۆناخی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشی‌و 129 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ست داوه.بیدارپوور له‌مه‌ڕ شێوه‌كانی تووشبوونی ئه‌و كه‌سانه به HIV وتی: ئێعتیادی ته‌زریقی به 87 له سه‌د، رێگای ناڕوون به 5/8 له‌سه‌د، پێوه‌ندی جێنسی به 83/3 له سه‌د، كه‌ڵكوه‌رگرتن له خوێنی پیس‌و به‌رهه‌مه‌كانی به 8/0 له‌سه‌دو له دایكه‌وه بۆ منداڵ به 3/0 له‌سه‌د له باوترین رێگاكانی راگوێزانی ئه‌م ویرووسه له كوردستاندان. به وته‌ی ناوبراو هه‌روه‌ها له‌م ژماره‌یه 23 له‌سه‌دیان خێزاندارو 51 له سه‌دیان بێكارن.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر