مه‌سعوود كوردپوور له سه‌ر كاره‌كه‌ی لابرا
كۆمه‌ڵه‌ی چالاكانی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران:
مه‌سعوود كوردپوور، رۆژنامه‌وان‌و مامۆستای وه‌زاره‌تی ئامووزش‌و په‌روه‌رش، له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی لابرا.به پێی راپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی چالاكانی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران‌دا، مه‌سعوود كوردپوور كه پێشتر به دوور خستنه‌وه‌و زیندان مه‌حكووم كرابوو، بۆ جاری سێهه‌م به تۆمه‌تی ره‌خنه‌گرتن له سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت له هه‌مبه‌ر ناوچه كوردنشینه‌كاندا له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، له لایه‌ن لقی 3ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پێڕاگه‌یشتن به سه‌رپێچییه ئیدارییه‌كان به كڕینه‌وه‌ی پاشماوه‌ی خزمه‌ته‌كه‌ی مه‌حكووم كرا.ناوبراو كه نزیكه‌ی 22 ساڵ پێشینه‌ی وانه‌وتنه‌وه‌ی له ده‌بیرستاندا هه‌یه، ئه‌و حوكمه‌ی به نادادپه‌روه‌رانه‌و نایاسایی زانی. مه‌سعوود كوردپوور هه‌روه‌ها وتی، چالاكییه‌كانی بواری مافه‌كانی مرۆڤ‌و په‌روه‌رده‌كردن‌و وشیاركردنی شارومه‌ندان‌و لاوان نه ته‌نیا تاوان نیه، به‌ڵكوو كه‌سانێك كه له‌و بوارانه‌دا چالاكیی ده‌كه‌ن ده‌بێ هان بدرێن‌و پشتیوانی‌یان لێ بكرێت. ناوبراو رایگه‌یاند كه له هه‌مبه‌ر ئه‌و حوكمه‌دا ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕێت‌و درێژه به چالاكییه‌كانی خۆی له رێڕه‌وی باشتركردنی بارودۆخی مافه‌كانی مرۆڤدا ده‌دات.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر