دادگایی كردنی رۆژنامه‌نووسێكی کورد له شاری سنه
ئاژانسی خه‌به‌ریی موكریان :
رۆژی چوارشه‌ممه 25ی سه‌رماوه‌ز، دانیشتنی تاوتوێكردنی تۆمه‌ته‌كانی "سه‌دیقی مینایی"، هاوكاری حه‌وتوونامه‌ی داخراوی "ئاسۆ" ، له لقی یه‌كی دادگای شۆڕشی شاری سنه‌دا به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی راپۆرتی ئاژانسی خه‌به‌ریی موكریان ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ سه‌دیقی مینایی، رێزدانه‌نان بۆ سروودی نه‌ته‌وه‌یی كۆماری ئیسلامی، ته‌بلیغ دژی نیزام و سووكایه‌تی به به‌رپرسان راگه‌یه‌ندراوه كه ئه‌و رۆژنامه‌نووسه كورده هه‌موویانی ره‌ت كردۆته‌وه.
دانیشتنی دادگايی ناوبراو، به بێ ئاماده‌بوونی پارێزه‌ر و ناردنی بانگهێشتنامه و پاشان دوای چوونی بۆ دادگا به مه‌به‌ستی به دواداچوونی په‌روه‌نده‌كه‌ی به‌ڕێوه چووه.
شایانی باسه سه‌دیقی مینایی، رۆژنامه‌نووس و خه‌ڵكی شاری سنه‌یه و له مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی رابردوو له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه قۆڵبه‌ست و به دانانی بارمته ئازاد كرابوو
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر