چاره‌نووسی ناڕوونی 3 كه‌سی پیرانشاری له گرتووخانه‌ی ورمێ
ئاژانسی خه‌به‌ریی موكریان
سێ كه‌سی خه‌ڵكی شاری پیرانشار له گرتووخانه‌ی ورمێ دا چاره‌نووسیان ناڕوونه.
له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا دا ئاژانسی خه‌به‌ریی موكریان بڵاوی كرده‌وه كه سێ كه‌سی پیرانشاری به ناوه‌كانی "ئه‌بوبه‌كری گوده‌رزی"،"تۆفیقی گوده‌رزی" و "ئازادی شوجاعی موتڵه‌ق" كه نیزیكه‌ی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر قۆڵبه‌ست كرابوون، هه‌روا له گرتووخانه‌ی ورمێ دا زیندانین و چاوه‌ڕێی حوكمی دادگان.
ده‌گوترێ كاتێك كه هێزه ئینتیزامییه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی قاچاغ هه‌ڵیان كوتابوو سه‌ر ماڵی كه‌سێك له پیرانشار و خه‌ریكی له نێو بردنی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه بوون، یه‌كێك له مه‌ئمورانی ئینتیزامی ده‌كوژرێ . ئێستاش ئه‌و 3 كه‌سه به تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌و مه‌ئموره له گرتووخانه دان
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر