هاووڵاتییه‌كی ماكۆیی به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا
ئاژانسی خه‌به‌ریی موكریان :
كه‌سێك به ناوی ئیبراهیم ئه‌حسه‌ن، خه‌ڵكی گوندی "یولوگردی"ی ماكۆ، له لایه‌ن دادگای شۆڕشه‌وه به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا.
ئاژانسی خه‌به‌ریی موكریان له‌م پێوه‌ندییه‌دا رایگه‌یاند، ناوبراو كه زیاتر له ساڵێكه له به‌ندیخانه دایه به هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه كوردستانییه دژبه‌ره‌كانی رێژیم‌دا تۆمه‌تبار كراوه.
شایانی باسه ئیبراهیم ئه‌حسه‌ن هه‌نووكه له به‌ندیخانه‌ی ورمێ‌دا ماوه‌ی حوكمه‌كه‌ی تێپه‌ڕ ده‌كات
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر