دوو به‌ندكراوی سیاسیی كورد بۆ قه‌ره‌نتینه به‌ڕێ كراون
ئاژانسی خه‌به‌ریی موكریان
به پێی راپۆرتی ئاژانسی خه‌به‌ریی موكریان له چه‌ند رۆژی رابردوودا دوو به‌ندكراوی سیاسیی كورد به ناوه‌كانی ره‌حمان ره‌حیم‌پوور‌و ئیبراهیم ئه‌حسه‌ن به بڕیاری به‌رپرسانی به‌ندیخانه‌ی ورمێ بۆ قه‌ره‌نتینه‌ی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه به‌ڕێ كراون.
ده‌وترێت ئه‌و دوو به‌ندكراوه به بیانووی هه‌بوونی موبایل‌و mp3 بۆ قه‌ره‌نتینه به‌ڕێ كراون.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه ره‌حمان ره‌حیم‌پوور به تۆمه‌تی هاوكاری‌و ئیبراهیم ئه‌حسه‌ن به تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تی له حیزبه دژبه‌ره‌كانی رێژیم‌دا به ریز دوو ساڵ‌و پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر