دادگایی دوو به‌ندكراوی بۆكانی له ورمێ‌دا به‌ڕێوه چوو
ئاژانسی خه‌به‌ریی موكریان
حه‌وته‌مین كۆبوونه‌وه‌ی دادگای پێڕاگه‌یشتن به تۆمه‌ته‌كانی دوو به‌ندكراوی بۆكانی به ناوه‌كانی محه‌ممه‌دئه‌مین عه‌بدوڵڵاهی‌و قادر محه‌ممه‌دزاده، رۆژی شه‌ممه، 26ی به‌فرانبار، له لقی دووی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئوستانی ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا له ورمێ‌دا به‌ڕێوه چوو.
ئاژانسی خه‌به‌ریی موكریان، وێڕای راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه وتی، ناوبراوان كه زیاتر له سێ ساڵه له به‌ندیخانه‌دا به سه‌رده‌به‌ن، به تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ هێزی ئینتزامیدا تۆمه‌تبار كراون.
به پێی هه‌مان سه‌رچاوه پێشتر دادگای شۆڕشی مه‌هاباد قادر محه‌ممه‌دزاده‌و محه‌ممه‌د ئه‌مین عه‌بدوڵڵاهیی به تۆمه‌تی تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی رێژیمدا‌و پێكهێنانی گرووپی نایاسایی به‌ریز به 23و 18 ساڵ زیندان مه‌حكووم كردووه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر