ده‌ستبه‌سه‌ركران‌و بانگكردنی چه‌ند هاووڵاتیی كورد
ئاژانسی خه‌به‌ریی موكریان
یه‌كێك له بازاڕییه‌كانی مه‌هاباد، به ناوی حوسێن نه‌وجه‌وان، چه‌ند رۆژ له‌مه‌وپێش، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
ئاژانسی خه‌به‌ریی موكریان، وێڕای راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه وتی: تا كاتی گه‌یشتنی ئه‌م هه‌واڵه له تۆمه‌ت‌و شوێنی راگرتنی ناوبراو هه‌واڵێك له‌به‌ر ده‌ستدا نیه.
هه‌روه‌ها به پێی ئاژانسی خه‌به‌ریی موكریان ، سێ هاووڵاتیی مه‌هابادی به ناوه‌كانی كاكه‌ڵڵا ئه‌فشاری، مه‌له‌ك شه‌ریفی‌و به‌یانه ئه‌فشاری، رۆژی 30ی جۆزه‌ردان، له لایه‌ن یه‌كێك له ئۆرگانه ئه‌منییه‌تییه‌كانه‌وه بانگ كراون.
ده‌وترێت هۆی ئه‌و بانگكردنه سه‌فه‌ر بۆ كوردستانی عێراق‌و وتووێژ له‌گه‌ڵ راگه‌یه‌نه كوردییه‌كاندا راگه‌یه‌ندراوه
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر