موختار ئه‌سه‌دی،مامۆستای كورد بۆ به‌ندی209ی ئێوین راگوێزرا
ئاژانسی خه‌به‌ریی موكریان
موختار ئه‌سه‌دی له چالاكانی ناوه‌ندی سێنفیی مامۆستایانی ئێران رۆژی سێ شه‌ممه،15ی پووشپه‌ڕ، بۆ به‌ندی 209ی به‌ندیخانه‌ی ئێوین راگوێزرا.
به پێی هه‌واڵی ئاژانسی خه‌به‌ریی موكریان، تا ئێستا ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه له‌وانه‌یه درابێتنه پاڵ ئه‌م مامۆستا كورده روون نین.
شایانی باسه موختار ئه‌سه‌دی رۆژی دووشه‌ممه،7ی پووشپه‌ڕ له كه‌ره‌جدا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. به پێ سه‌رچاوه‌ی هێما بۆكراو ناوبراو پێشتریش به هوی چالاكیی سێنفییه‌وه ماوه‌یه‌ك له دوورخستنه‌وه‌دا بووه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر