ئاژانسی خه‌به‌ریی موكریان
زه‌ینه‌ب بایزیدی، به‌ندكراوی كورد، له به‌ندیخانه‌ی زه‌نجاندا ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردن.
دایكی ئه‌و به‌ندكراوه له وتووێژ له‌گه‌ڵ "ئاژانسی خه‌به‌ریی موكریان"دا وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه وتی: زه‌ینه‌ب بۆ ده‌بڕینی ناڕه‌زایه‌تی له هه‌ڵسوكه‌وتی خراپی سه‌رۆكی به‌ندیخانه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ژنانی به‌ندكراوی به‌ندیخانه‌ی زه‌نجاندا، مانی له خواردن گرتووه.
شایانی باسه زه‌ینه‌ب بایزیدی، ئه‌ندامی پێشووی رێكخراوی داكۆكی له مافه‌كانی مرۆڤ‌و كه‌مپه‌ینی یه‌ك میلیۆن واژۆ، نزیكه‌ی دوو ساڵه له به‌ندیخانه دایه. ناوبراو له لایه‌ن دادگای شۆڕشی مه‌هاباده‌وه حوكمی چوار ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر