بارودۆخی جه‌سته‌یی دوو به‌ندكراوی كورد خراپه
ئاژانسی خه‌به‌ریی موكریان
بارودۆخی جه‌سته‌یی دوو به‌ندكراوی كورد به ناوه‌كانی محه‌ممه‌د عه‌بدوڵڵاهی‌و خه‌لیل مسته‌فاڕه‌جه‌ب ناله‌باره راگه‌یه‌ندراوه.
ئاژانسی خه‌به‌ریی موكریان، به‌راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه وتی: محه‌ممه‌د عه‌بدوڵڵاهی كه نزیكه‌ی سێ مانگه له به‌ندیخانه دایه له پێكانی په‌نجه‌كانی ده‌ستی ئازار ده‌چێژێ‌و پێویستی به چاره‌سه‌ریی پزیشكی له ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه‌یه.
ده‌وترێت تا كاتی گه‌یشتنی ئه‌م هه‌واڵه ئه‌و به‌ندكراوه بۆ چاره‌سه‌ریی پزیشكی له ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه به‌ڕێ نه‌كراوه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه محه‌ممه‌د عه‌بدوڵڵاهی به هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبێكی دژبه‌ری رێژیم‌و...، تۆمه‌تبار كراوه.
سه‌رچاوه‌كه هه‌روه‌ها وتی: خه‌لیل مسته‌فاڕه‌جه‌ب له به‌ندیخانه‌ی سه‌قزدا به‌هۆی چڵككردنی سینه‌و قۆزه‌ی تونده‌وه له بارودۆخێكی خراپی جه‌سته‌ییدا به‌سه‌ر ده‌بات.
ده‌وترێت ناوبراو چه‌ندین جار داوای ده‌رمانكردنی له ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه كردووه، به‌ڵام داخوازییه‌كه‌ی له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه ره‌ت كراوه‌ته‌وه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه خه‌لیل مسته‌فاڕه‌جه‌ب له ساڵی 84دا له‌لایه‌ن دادگای شۆڕشی سه‌قزه‌وه به تۆمه‌تی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ حیزبێكی دژبه‌ری رێژیم، حوكمی 16 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر