دوو هاووڵاتیی كورد ده‌ستبه‌سه‌ر كران
ئاژانسی خه‌به‌ریی موكریان
دوو هاووڵاتیی سه‌قزی به ناوه‌كانی هیوا موعته‌مه‌دی‌و كه‌ماڵ ئیلاهی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانه‌وه له‌و شاره‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
ئاژانسی خه‌به‌ریی موكریان، وێڕای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه وتی: ئه‌و دوو كه‌سه كه كۆتایی‌یه‌كانی مانگی گه‌لاوێژ ده‌ستبه‌سه‌ر كران، رۆژی پێنجشه‌ممه، رێكه‌وتی 4ی خه‌رمانان، له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی سه‌قز به‌ڕێ كران.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه، ناوبراوان به هاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپه دژبه‌ره‌كانی رێژیم‌دا تۆمه‌تبار كراون.
سه‌رچاوه‌كه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بارودۆخی هاووڵاتییه‌كی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی دیكه‌دا رایگه‌یاند: هه‌روه‌ها لوقمان ئه‌حمه‌دیان، هاووڵاتیی سه‌قزی، كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش له لایه‌ن مه‌ئموورانی كۆماری ئیسلامیەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، به دانانی بارمته له به‌ندیخانه ئازاد كرا.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر