دوو هاووڵاتیی کورد حوکمی زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پا
ئاژانسی خه‌به‌ریی موكریان
هاووڵاتییه‌کی کوردی خه‌ڵکی شاری نه‌غه‌ده به‌ناوی ره‌شید پێشگیر (هێمن) له لایان دادگای شۆڕشی ئیسلامییه‌وه حوکمی زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا.
ناوبراو که ئێستا له زیندانی ورمێیه، به تۆمه‌تی هاوکاریی له‌گه‌ڵ لایه‌نێکی نایاسایی له لایان دادگای شۆڕشه‌وه به یه‌کساڵ زیندانی مه‌حکوم کراوه.
هه‌روه‌ها هاووڵاتییه‌کی دیکه‌ی خه‌ڵکی ئاوایی "دزی مه‌رگوڕ"ی سه‌ر به ورمێ به‌ناوی شه‌مسه‌دین شاسووار به تۆمه‌تی هاوکاریی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دژ به کۆماری ئیسلامی حوکمی سێ مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
شایانی باسه که شاسووار ئێستا له زیندانی ورمێدایه و له په‌روه‌نده‌یه‌کی دیکه‌دا به تۆمه‌تی په‌ڕینه‌وه‌ی نایاسایی له سنوور به 10 مانگ زیندانی مه‌حکوکراوه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر