رێوڕه‌سمی رۆژی جیهانیی مامۆستا له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ریی سیاسیی ئوستانی كوردستانه‌وه هه‌ڵ‌وه‌شایه‌وه
ئاژانسی خه‌به‌ریی موكریان
جێژنی رۆژی جیهانیی مامۆستا كه بڕیار بوو رۆژی هه‌ینی، رێكه‌وتی 17ی ره‌زبه‌ر، له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سێنفیی مامۆستایانی ئوستانی كوردستانه‌وه به‌ڕێوه بچێت، له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ریی سیاسیی ئه‌و ئوستانه‌وه هه‌ڵ وه‌شایه‌وه.ئاژانسی خه‌به‌ریی موكریان، وێڕای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه وتی، ئه‌نجومه‌نی سێنفیی مامۆستایانی ئوستانی كوردستان ده‌یهه‌ویست بۆ رێزگرتن له رۆژی جیهانیی مامۆستایان له یه‌كێك له ساڵۆنه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كان له سنه رێوڕه‌سمێك به‌رێوه ببات كه ئورگانی پێوه‌ندیدار ساڵۆنی پێ نه‌دا. بڕیار بوو ئه‌و رێوڕه‌سمه دواتر له پاركی ئه‌میرییه‌ی سنه‌دا به‌ڕێوه بچێت كه ئه‌و بڕیاره‌ش له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ریی سیاسیی ئوستانی كوردستانه‌وه هه‌ڵ وه‌شایه‌وه.شایانی باسه له رۆژانی رابردوودا چه‌ند كه‌س له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ناوبراو له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ریی سیاسیی ئوستانه‌وه بانگ كرابوون‌و داوایان لێ كرابوو كه رێوڕه‌سمی تایبه‌ت به‌و بۆنه‌وه به‌ڕێوه نه‌به‌ن

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر