چالاكێكی مه‌ده‌نی له كرماشان‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا
ئاژانسی خه‌به‌ریی موكریان:
چالاكێكی فه‌رهه‌نگی‌و مه‌ده‌نیی كرماشان به ناوی فه‌ره‌یدوون رازیانی، رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی 3ی ره‌زبه‌ر، له كرماشان‌دا ده‌ستبه‌سه‌رو راپێچی به‌ندیخانه كرا.ئاژانسی خه‌به‌ریی موكریان ، وێڕای راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه وتی، فه‌ره‌یدوون رازیانی كه ئه‌ندامی ئه‌دواری ته‌حكیمی وه‌حده‌ت‌و له نه‌خۆشخانه‌ی شوهه‌دای كرماشان‌دا پرستاره، پاش ده‌ستبه‌سه‌ر بوون له پێوه‌ندییه‌كی كورت له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌یدا هه‌واڵی گواستنه‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی ئێوینی پێیان داوه.شایانی باسه تا ئێستا هۆ یان هۆیه‌كانی ده‌ستبه‌ركرانی ناوبراو له لایه‌ن به‌رپرسه فه‌رمییه‌كانی رێژیمه‌وه رانه‌گه‌یه‌ندراوه
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر