نامه‌ی سه‌رئاوه‌ڵای مه‌سعود کوردپور بۆ شاهرودی
ئاژانسی خه‌به‌ریی موكریان:
مامۆستا و ڕۆژنامه‌وانی سه‌ربه‌خۆی ده‌ستبه‌سره‌کراوی کورد مه‌سعود کوردپور که 17ی گه‌لاوێژی ساڵی ڕابردوو هاوکات له‌گه‌ڵ ڕۆژی ڕۆژنامه‌وانان به تاوانی "چالاکیی ڕاگه‌یاندن و پڕوپاگه‌نده کردن بۆ ڕاگه‌یاندنه بێگانه‌کان له دژیی نیزام " ده‌ستبه‌سه‌رکرا ، له ڕۆژانی ڕابردوودا نامه‌یه‌کی سه‌رئاوه‌ڵای به زمانی فارسی بۆ سه‌رۆکی دادوه‌ریی گشتیی ئێران مه‌حمود شاهرودی ناردووه که به‌هۆی گرینگیی ناوه‌رۆکی نامه‌که، خاڵه گرینگه‌کانی به کوردی ده‌خه‌ینه به‌ر دیدی خوێنه‌رانی به‌ڕێزی ئاژانسی هه‌واڵنێریی موکریان .ڕۆژنامه‌وان مه‌سعود کوردپور له‌م نامه‌یه‌دا پاش سڵاو، به شاهرودی ده‌ڵێت " من و هاوبه‌نده‌کانم هه‌موو ڕۆژێک له‌سه‌ر قسه‌کانی به‌ڕێزتان له‌هه‌مبه‌ر زیندان و چۆنییه‌تی ده‌ربڕینی ڕای دادپه‌روه‌رانه له ئیسلامدا باس و خواست ده‌که‌یین و ده‌پرسین که ئایا به‌م قسانه‌تان باوه‌ڕ بکه‌یین یان هه‌ڵسوکه‌وتی به‌رپرسانی ناوچه‌یی حکومه‌ت و باری خراپی ئه‌منیی، سیاسیی، ئابوریی و کۆمه‌ڵایه‌تیی که به‌هۆی ناشیاویی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناوچه‌که له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به‌سه‌ر خه‌ڵکیان‌دا سه‌پاندووه."کوردپور له شوێنێکی‌تری نامه‌که‌دا بۆ شاهرودی ده‌نووسێت " باوه‌ڕ بفه‌رموون ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش شارۆمه‌ندێکی کورد بان و له‌وه‌ها هه‌لومه‌رجێکی جوگرافیایی، ئه‌منییه‌تی، سیاسیی، ئابووریی و کۆمه‌ڵایه‌تی ناوچه‌که‌دا ژیابان و له‌لایه‌ک که‌وتبانه ژێر گوشاره‌کانی توندی سیاسه‌تی ناوه‌ندگه‌رایی ده‌سه‌ڵات که ئاکامێکیشی جگه له دواکه‌وتوویی نه‌بووه و له‌لا‌یه‌کیتر به‌هۆی ناکارامه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ران و هه‌ڵوێسته‌کانی ئه‌منییه‌تی و شه‌خسییان له‌گه‌ڵ بێبه‌شکردنه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌کان که له‌گه‌ڵیان ڕووبه‌ڕوو ده‌بووی، بێگومان ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌تان پێ قه‌بووڵ نه‌ده‌کرا و ناڕه‌زایه‌تیتان ده‌رده‌بڕی.به‌داخه‌وه ئه‌م ڕه‌وشه داخراوه سیاسییه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌چه‌ند ساڵی ڕابردوودا هه‌موو جۆره ڕێگایه‌کی یاسایی ڕه‌خنه و ناڕه‌زایه‌تیده‌ربڕینی داخستووه. سیاسه‌ته ئه‌منیه‌تییه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه بێبه‌ریین له‌هه‌موو جۆره نه‌رمیی و نییانییه‌ک و ئه‌وه‌ش جگه له ناله‌بارکردنی باری سیاسی و ئه‌منییه‌تی ئه‌م ناوچه‌یه بۆته هۆی زیادبوونی ڕۆژ ده‌گه‌ڵ ڕۆژی په‌روه‌نده‌کانی سیاسیی و ئه‌منییه‌تی له ناوه‌نده‌کانی دادوه‌رییدا ......به‌ڕای من ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ریی گرفته‌کانی وڵات له‌به‌ر دیالۆگ له‌نێوان ده‌سه‌ڵات و بنیاته‌کانی مه‌ده‌نی و ڕۆژنامه‌وان و ڕه‌خنه‌گرانی نه‌ترس و ته‌نانه‌ت ده‌ژبه‌ره‌کانیش ده‌بێت ئاوه‌ڵا بێت بۆ ئه‌وه‌یکه گرفته‌کان به شه‌فافیه‌ت باسیان لێوه‌بکرێت و کۆمه‌ڵگا و ده‌سه‌ڵاتیش له نه‌هامه‌تی و گه‌نده‌ڵی ڕ‌زگارییان بێ. دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌کان بنچینه‌ی دێموکرسی و مافه‌کانی مرۆڤن و له‌دنیای ئه‌مڕۆکه‌دا به‌بێ حوزووری خه‌ڵکی هۆشیار و لێزان له‌قاڵبی ڕێکخراوه‌کانی مه‌ده‌نی و ئه‌حزابی سیاسیی خاوه‌ن ناسنامه و به‌رپرسیار، هیچ به‌ره‌وپێشچوونێک نایه‌ته ئارا.بێگومان ڕێگه‌ی سه‌قامگیریی ئاساییش له‌ناوچه‌که‌دا، بردنه‌سه‌ری بوودجه‌ی بنیاته ئه‌منیی و قه‌زاییه‌کان و گوشاری زۆرتر بۆ سه‌ر ڕۆژنامه‌وانان و چلاکانی ناوه‌نده جۆراوجۆره‌کان نییه که ده‌بێته هۆی لێکدوورکه‌وتنه‌وه‌ی زیاتری ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵک و سه‌قامگیریی ئه‌منییه‌تیتان به به‌های به‌گۆڕستانکردنی کۆمه‌ڵگا. به‌ڵکو ڕێگه‌ی سه‌قامگیریی ئاساییش له‌ناوچه‌که‌دا، گه‌شه‌پێدان و به‌ره‌وپێشچوونه له ناوچه کوردنشییه‌نه‌کان و به‌فه‌رمی ناسینی ئازادییه‌کانی یاسایی. به‌واتایێکیتر خاوه‌ندارێتییکردنی دڵ و گیانی خه‌ڵکه هه‌روه‌ک پێغه‌مبه‌ران و خواناسه گه‌وره‌کانیش مه‌رجی سه‌رکه‌وتنی خۆیان له وه‌ده‌ستهێنانی دڵی خه‌ڵکدا ده‌زانی. بێگومان به‌هۆی ناشیاوی و ناکارامه‌یی به‌رپرسیارانی ناوچه، جورمی به‌شێکی زۆر له‌م که‌سانه‌ی گیراون ته‌نیا ئه‌وه‌یه که شوینی له‌داییکبوونیان کوردستانه و به‌س. ....جه‌نابی شاهرودی، به‌داخه‌وه هه‌بوونی کتێبی یاسای بنه‌ڕه‌تیی که خوێندنه‌وه و زانینی بۆ هه‌موو که‌س و ته‌نانه‌ت بۆ دژبه‌ره‌کانیش پێویسته، له گرتووخانه‌ی مه‌هاباد دا قه‌ده‌غه‌یه و من لێی بێبه‌شکرام.... ده‌ڵێی هه‌ندێک که‌س هه‌وڵ ده‌ده‌ن تا خه‌ڵک له زانیاریی له‌سه‌ر سه‌ره‌تاییترین مافه‌کانییان بێبه‌ش بکه‌ن و دژایه‌تیی یاسا به ڕه‌مزی مانه‌وه له‌ده‌سه‌ڵات و وه‌ده‌ستهێنانی زیاتری سامانه ملوێنییه‌کانی خۆیان ده‌زانن و نێوانی هه‌ندێک که‌س له‌گه‌ڵ یاسا و سه‌روه‌ریی یاسا وه‌ک پێوه‌ندیی جنۆکه و بیسمیللا وایه.... له‌راستییدا ته‌جزیه ته‌ڵه‌ب ئه‌وکه‌سانه‌ن که له سه‌روه‌ریی یاسا و پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ترسێن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن خه‌ڵک به‌ره‌و نافه‌رمانی له‌یاسا به‌رن و ڕێگه‌ی تێکهه‌ڵچوونه‌کانی ئه‌منییه‌تی و قه‌زایی ئاماده بکه‌ن و به گرتنی ماسی له‌م قوڕاوه، مانه‌وه‌یان له‌ده‌سه‌ڵاتدا درێژ بکه‌نه‌وه. هه‌ربۆیه‌ش داواکارم که به ڕێخۆشکه‌ریی بۆ ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ریی یاسا و به جێبه‌جێکردنی مادده‌ی سێهه‌می یاسای بنه‌ڕه‌تیی که له‌باره‌ی مافی گه‌له له ناوچه‌که‌دا هه‌لومه‌ررجی له‌بار بۆ ڕۆژنامه‌وانان و چالاکه‌کانی مه‌ده‌نی و شارۆمه‌ندان بڕه‌خسێنن تا به‌شێوه‌یه‌کی ئاشتییانه له‌چوارچێوه‌ی یاسادا چالاک بن."

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر