مه‌سعوود کوردپور بۆ زیندانی ورمێ دوورخرایه‌وه
ئاژانسی خه‌به‌ریی موكریان:
به دوای نووسین و بڵاوبوونه‌وه‌ی نامه‌یه‌ک که له‌ودا له بابه‌ت دۆخی ناله‌باری خۆی له ناو زیندان بۆ سه‌رۆکی ده‌زگای قه‌زایی کۆماری ئیسلامی ئێران مه‌حموودی هاشمی شاهروودی ناردبوو، رۆژنامه‌نووس و چالاکی مه‌ده‌نی مه‌سعوود کوردپوور بۆ زیندانی ورمێ دوور خرایه‌وه. دوکتور نیعمه‌ت ئه‌حمه‌دی پارێزه‌ری کوردپوور له وتوێژێکدا له ته‌ک ناوه‌ندی چالاکانی مافی مرۆڤی ئێران، رۆژی پێنج‌شه‌ممه 7ی ره‌شه‌ممه وێڕای راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه ئاشکرای کرد که کوردپوور له سێ رۆژ له‌وه پێشه‌وه له زیندانی مه‌هاباده‌وه بۆ زیندانی ورمێ گوازراوه‌ته‌وه. ئه‌حمه‌دی هه‌روه‌ها رایگه‌یاند که دوورخرانه‌وه‌ی پارێزراوه‌که‌ی له حاڵێکدایه که پێشتر کوردپور داوای کردبوو تا له زیندانی مه‌هاباده‌وه بۆ زیندانی بۆکان، شوێنی نیشته‌جێبوونی بنه‌ماڵه‌که‌ی بگوازرێته‌وه

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر