ئێحسان فه‌تاحیان له سێداره درا
ئاژانسی خه‌به‌ریی موكریان
سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تیی چالاكان‌و ئۆرگانه نێوخۆیی‌و نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی داكۆكیكاری مافه‌كانی مرۆڤ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20 خه‌زه‌ڵوه‌ر، حوكمی ئیعدامی ئێحسان فه‌تاحیان له به‌ندیخانه‌ی سنه‌دا به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی خه‌به‌ریی موكریان، برای ئه‌و به‌ند كراوه له وتووێژ له گه‌ڵ خۆسره‌و كوردپوور، وێڕای پشتراستكردنی ئه‌م هه‌واڵه، وتی: به‌یانیی ئه‌مڕۆ حوكمی ئێعدامی ئێحسان به‌ڕێوه چوو‌و به‌ندیخانه‌ش هه‌واڵی به‌ڕێوه‌چوونی حوكمه‌كه‌ی به بنه‌ماڵه‌كه‌ی راگه‌یاندووه.
ئێحسان فه‌تاحیان، ساڵی رابردوو له كامیاراندا ده‌ستبه‌سه‌ر‌و به تۆمه‌تی "محاربه" له رێگه‌ی هه‌وڵدان دژی ته‌ناهی نه‌ته‌وه‌یی له لایه‌ن بابایی، سه‌رۆكی لقی یه‌كی دادگای شۆڕشی سنه‌وه به 10 ساڵ زیندان له دوورخستنه‌وه‌دا بۆ شاری رامهۆرمۆز مه‌حكووم كرا.
پاش ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی پارێزه‌ری ئێحسان فه‌تاحیان له‌م حوكمه دادگای پێداچوونه‌وه له سه‌ر داوای دادستانی گشتیی‌و شۆڕشی كامیاران حوكمه‌كه‌ی بۆ ئیعدام گۆڕی

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر