هاووڵاتییه‌كی بۆكانی له ورمێ‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا
ئاژانسی خه‌به‌ریی موكریان
هاووڵاتییه‌كی بۆكانی به ناوی كاوه مه‌حموودمورادی كه له‌م دواییانه‌دا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ ئێران گه‌ڕابۆوه، له ورمێ‌دا له لایه‌ن هێزه‌كانی رێژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌رو راپێچی به‌ندیخانه كرا.ئاژانسی خه‌به‌ریی موكریان له‌م پێوه‌ندییه‌دا رایگه‌یاند، ناوبراو په‌نابه‌ری وڵاتی ئینگلیسه‌و نزیكه‌ی دوو مانگ له‌مه‌و پێش‌و پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئێران ده‌ستبه‌سه‌رو به سیخوڕی تۆمه‌تبار كراوه.شایانی باسه كاوه مه‌حموودمورادی پاش ماوه‌یه‌ك مانه‌وه له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌دا، له‌م دواییانه‌دا بۆ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی ورمێ به‌ڕی كراوه
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر