بارودۆخی جه‌سته‌یی به‌ندكراوێكی كورد خراپه
ئاژانسی خه‌به‌ریی موكریان
به‌ندكراوێكی كورد به ناوی "شێركۆ مه‌عارفی" كه نزیكه‌ی ساڵێكه له به‌ندیخانه دایه، تووشی نه‌خۆشیی گه‌ده بووه‌و پێویستی به چاره‌سه‌ریی پزیشكی له ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه‌یه.ئاژانسی خه‌به‌ریی موكریان له‌م پێوه‌ندییه‌دا رایگه‌یاند، شێركۆ كه به ئێعدام مه‌حكووم كراوه له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی سه‌قزدا به سه‌رده‌بات. ناوبراو تا ئێستا چه‌ندین جار به هۆی نه‌خۆشیی گه‌ده‌وه داوای ناردنی بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه‌و بۆ ئاندوسكووپی كردووه كه تا كاتی گه‌یشتنی ئه‌م هه‌واڵه داواكارییه‌كه‌یان جێبه‌جێ نه‌كردووه.شایانی باسه شێركۆ مه‌عارفی به تۆمه‌تی موحاربه (شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا) له لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌رییه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كراوه‌و ئه‌و حوكمه له دادگای پێداچوونه‌وه‌دا په‌سند كراوه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر