پێنج كه‌س به‌هۆی ئانفلۆئانزای جۆری A له ئازه‌ربایجانی رۆژئاوادا گیانیان له ده‌ست دا
ئاژانسی خه‌به‌ریی موكریان :
به پێی هه‌واڵی ئاژانسی خه‌به‌ریی موكریان، تا ئێستا پێنج كه‌سی تووشبوو به ئانفلۆئانزای جۆری A له ئازه‌ربایجانی رۆژئاوادا گیانیان له‌ده‌ست داوه.كامه‌ران دهقان، جێگری بێهداشتی زانكۆی زانسته پزیشكییه‌كانی ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا، له‌م پێوه‌ندییه‌دا وتی، تا ئێستا 500 كه‌سی تووشبوو به نه‌خۆشیی ئانفلۆئانزای جۆری A له ئازه‌ربایجانی رۆژئاوادا كه‌وتوونه‌ته ژێر تاقیكاریی پزیشكییه‌وه كه له‌و ژماره‌یه، 63 كه‌سیان به‌و نه‌خۆشییه تووش بوون.ناوبراو هه‌روه‌ها وتی، كرانه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان هۆكاری سه‌ره‌كیی په‌ره‌گرتنی ئه‌و نه‌خۆشییه له‌و ئوستانه‌دایه. بۆ پێش‌گرتن له‌و نه‌خۆشییه ده‌بێ بێجگه له له‌به‌رچاوگرتنی خاڵه بێهداشتییه‌كان، پێش به چوونی ئه‌و قوتابییانه كه نیشانه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه‌یان هه‌یه، بۆ سه‌ر كلاسه‌كان بگیردرێت
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر