هاووڵاتییه‌كی ئێرانی له لایه‌ن هێزه‌كانی توركیه‌وه كوژرا
ئاژانسی خه‌به‌ریی موكریان :
سێ هاووڵاتیی ئێرانی كه بۆ وه‌رگرتنی وڵاخه‌كانیان چوو بوونه نێو خاكی توركیه‌وه، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه درانه به‌ر ده‌ستڕێژ‌و كه‌سێكیان له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی توركیه‌دا گیانی له ده‌ست دا.
ئاژانسی خه‌به‌ریی موكریان له‌م پێوه‌ندییه‌دا رایگه‌یاند، په‌روه‌نده‌ی ئه‌و كوژراوه له دادسه‌رای شاری خۆیدا له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه.
شایانی باسه هێزه‌كانی توركیه بێ له‌به‌رچاوگرتنی یاسا‌و رێوشوێنه‌كان ده‌ستڕێژییان له‌و سێ كه‌سه كردووه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر